(ڤیدیۆ) سیتی بە هاتریکی هالاند، وڵڤەرهامپتنی تێپەڕاند

یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆی، یاریی هەفتەی (21)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر وڵڤەرهامپتن ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (21)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، مانچستەر سیتی لە یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی وڵڤەرهامپتنی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 40، 50، 54 لەلایەن ئێرلینگ هالاندەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (45) و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، وڵڤەرهامپتن بە (17) خاڵەوە چووە پلەی (17).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤاندۆڤسکی له‌ کاتی زیادکراودا به‌رشلۆنه‌ی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن برد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (12)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی…
Total
0
Share