بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بەهۆی كەمتەرخەمییەوە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە
بەپێی نووسراوێك كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە وەزارەتی شارەوانییەوە لیژنەی لێكۆڵێنەوە لەسەر ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر پێكهێندراوە و دوای لێكۆڵینەوە لە كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ساڵی 2021 دا بەهۆی كەمتەرخەمییەوە لەكارەكەی دوورخرایەوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەكەی وەزارەتەوە كاری پێدەكرێت.