(ڤیدیۆ) پۆڵەندا لە سعوودیەی بردەوە و چووە پلەی یەکەم

لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی ئپۆڵەندا ‏بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی سعوودیە تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ شەممە، لە یاریگای (استاد المدینە التعلیمیە) و لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەرامبەر سعوودیە تۆمار کرد.‏

گۆڵەکانی پۆڵەندا لە خولەکەکانی 39، 82 لەلایەن پیۆتەر زێلینیسکی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، پۆڵەندا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم، لە هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و مەکسیک ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. لافاوێكی گەورە لە دهۆك دروستبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share