موننە شەلەبی بە كەیسی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

موننە شەلەبی ژنە ئەكتەری ناوداری میسر، بە تۆمەتی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا.

بەپێی هەواڵی میدیای میسڕی، ئەمڕۆ هەینی لە كاتی گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵاتەكەی، موننە شەلەبی لە فڕۆكەخانەی قاهیرە دەستگیركراوە.

ئاشكرایانكردووە، بەشی گومرگ لە فڕۆكەخانەی قاهیرە جانتاكانی ژنە ئەكتەرەكەیان پشكنیوە و بڕێك ماددەی هۆشبەریان دۆزیوەتەوە و بەو هۆیەوە دەستگیركراوە.

بەپێی سەرچاوەكان، هێزە ئەمنییەكانی میسر نایانەوێت وردەكاریی كەیسەكە بڵاوبكرێتەوە و سەرگەرمی لێكۆڵینەوەن و وەك خۆیان رایانگەیاندووە، دەیانەوێت رێكارە یاساییەكان تەواوبكرێن.

موننە شەلەبی لەدایكبووی ساڵی 1982ـە، لە تەمەنی 18 ساڵییەوە دەستی بە نواندن كردووە و بە فیلمی “الساحر” لە سەرەتای دوو هەزارەكاندا ناوبانگی پەیداكرد.

بابەتی پێشتر

لافاو دوو منداڵی خنكاند

بابەتی دواتر

كوردێك سەری یاریزانانی مۆندیال "چاكدەكات"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share