ڤیدیۆ.. “سەرخۆش بوون”ی ورچێك بە هەنگوین

ورچەكە لەوپەڕی سەرخۆشبووندا

ورچێكی بچوك ڕزگاركرا دوای ئەوەی بە بێهێز و دەركەوتنی نیشانەكانی سەرخۆشی تیادەركەوت، دوای خواردنی جۆرێكی هەنگوینی بێهۆشكەر لە دارستانەكانی توركیادا.

ورچەكە ڕۆژی پێنجشەممە لە دۆخێكی سەرخۆشبوونی زۆردا دۆزرایەوە، لەو ماوەیەدا هەڵسوكەوتی نامۆی دەكرد، بەر لەوەی بخرێتەناو پیكابێكی بچوكەوە و بگوازرێتەوە.

باوەڕوایە ورچەكە “سەرخۆش” بووبێت بە خواردنی بڕێكی زۆری “هەنگوینە شێتە”، ئەمەش ئەو ناوەیە كە بەجۆرێك لە هەنگوینی داری گوڵ دەوترێت، كە دەشێت كاریگەریی وەك خواردنەوە كحولییەكان بەسەر ئەوەدا بهێنێت كە دەیخوات.

ئەو هەنگوینەی لە داری گوڵ دەردەچێت و لە ناوچەكانی ئاسیا و توركیادا بڵاوە، كاریگەریی مەترسیداری هەیە، دەبێتەهۆی ژەهراویبوون یان بێهۆشبوون.

دەسەڵاتدارانی ناوچەكە ڕایانگەیاند، ورچەكە گوازراوەتەوە بۆ پزیشكی ڤێتێرنەری، لەوێ چارەسەر وەردەگرێت و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەڕێندرێتەوە ناو ژینگە و سروشتی خۆی.

ڤیدیۆی ورچە بێهۆشەكە كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەدەستهێنا، دیمەنەكەی بە سەرخۆشی لەژێر كاریگەریی ئەو جۆرە هەنگوینەدا بۆ زۆرێك مایەی پێكەنینە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکەوەیە.. حکومەتی سوریا داواکاریی ئەمریکای بۆ گفتوگۆ ڕەتکردووەتەوە

بابەتی دواتر

سعودیە ئاسانکاری بۆ عومرەکاران دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share