ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییان لەبارەی باران و لافاوەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لەبارەی بارانبارین و لافاوەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە و داواكاریی دەخاتەڕوو.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە كاتی بارانباریندا گەلیی سەربان و حەوشەی ماڵەكانیان پاكبكەنەوە و رایگەیاند، “لەم وەرزەدا بەهۆی وەرینی گەڵا و گوڵی دار و درەختەوە، تووشی داپۆشین و گیران دەبێت”.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بۆ بەرگرتن لە دروستبوونی لافاو داوای هاوكاریی هاوڵاتییان دەكات و لە راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، “هاوكارمانبن لە پاكڕاگرتنی مەنهۆڵەكانی بەردەم ماڵەكانیان، بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە”.

بابەتی پێشتر

لە قەزای سێمێل مەلا عەدنان كۆچەر لە وتارخوێندن و پێشنوێژی دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی مامۆستایانی کوردی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share