لەگەڵ دۆلاردا نرخی هێلكەش بەرزبووەوە یەك كارتۆن گەیشتە 71 هەزار دینار

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ نرخی هێلكە لە بازاڕەكاندا بەرزبووەوە كە بەشێكی پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە هەیە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك كارتۆن هێلكە گەیشتە 71 هەزار دینار لەكاتێكدا پێشتر نرخی یەك كارتۆن 65 هەزار دیناربووە، دوێنێ گەیشتە 68 هەزار دینار و ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی یەك كارتۆنی گەیشتە 71 هەزار دینار.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی نرخی “عەلەف” و گرانبوونی غازەوە هەیە كە بەرهەمی هێلكە ناوخۆییە و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هۆكارێكی دیكەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە و جگەلەوەش لە هەولێر نرخی یەك كارتۆن هێلكە گەیشتووەتە 75 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

بەغداد 400 ملیار دینارەكە ڕەوانە دەكات.. وەزیرێكی یەكێتی وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا: بەهۆی چاكسازی لە كەرتی كارەبا توانراوە ئاستی بەرهەمهێنان زیادبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share