بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كۆبووەوە

عادل عەبدولمەهدی و بافڵ تاڵەبانی

بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆكایەتی وەفدی باڵای یەكێتی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كۆبووەوە.

لە چوارەمین ڕۆژی سەردانەکەیاندا بۆ بەغداد و بەردەوامی دیدارە سیاسی و دیپلۆماسییەکان، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی سەرکردەی دیار و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، لەدیدارێکدا وەفدی یەکێتی پێزانینی بۆ ڕۆڵی عادل عەبدولمەھدی دەربڕی کە وەک کەسایەتییەکی دیار، دۆستی دێرینی گەلی کورد و سەرۆک مام جەلال ھەمیشە لەبەرەی داکۆکیکردن بووە لەبەدیھێنانی مافەکانی کورد و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.

لەمیانی دیدارەکەدا وەفدی یەکێتی جەختیان لە زەرورەتی ھەماھەنگی و دیدی نیشتمانی ھاوبەش و بەردەوامی گفتوگۆ بونیادنەر لەنێوان ھەرێم و عێراق کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی گشتی.

بافڵ تاڵەبانی پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردە و ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەربڕی کە تێگەیشتنیان ھەیە بۆ مافەکانی کورد و ھاوپشتی بەدیھێنانی خواستەکانی کوردن. وتیشی، “یەکێتی نوێ بەھەمان سیاسەت و ڕێچکەی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبێت. لەگەڵ ھێزە عێراقییەکاندا ھاوبەش و ھاوڕا دەبین بۆ پرسە نیشتمانی و نەتەوەیی و گرنگەکان لەسەر بنەمای گفتوگۆ و تێگەیشتنی ھاوبەش”.

دوپاتیشیكردەوە، بەھەموو شێوەیەک سیاسەتی پەراوێزخستن و ڕەتکردنەوەی گفتوگۆ ڕەتدەکەینەوە. لەپێناو مافی گەلەکەمان و بەھێزی قەوارەی ھەرێم ھەموو سازشێکی حیزبی دەکەین، بەڵام سازش لە ماف و بەرژەوەندی گەل و خاکەکەمان ناکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین یەكێتی نوێ یەكێتییەك بێت بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییەكانی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی گەلی كوردستانەوە بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی…
زیاتر ببینە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ قۆناغێکی راگوزەرە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ قۆناغێکی راگوزەرە و لە…
Total
0
Share