سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان رایدەگەیەنێت، “هەنگاوەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرزدەنرخێنین و سەرجەم ئەو هەنگاوانەی لە خەمخۆرییە بۆ دەربازبوونی وڵات لە دۆخی چەقبەستوویی و سەرجەم پێشنیازەكانی جێگەی دەستخۆشییە”.
ملكۆ بازیانی سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان پێشنیازی پێكهێنانی ئەنجومەنێكی باڵا بە بەشداریی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كرا و بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجامبدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان بەرزدەنرخێنین و ئەو هەوڵانەی سەرۆك بافڵ لە ڕوانگەی خەمۆرییەتی بۆ هاونیشتمانیان و دەربازبوونی وڵات لەو دۆخە چەقبەستووەی كە بەرۆكی وڵاتەكەمانی گرتووە.