هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروست دەکرێت

ئیدارەی گەرمیان بڕیاریداوە کە هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری قەزای کفری دروست بکرێت.

لەسەر ئەو پرسە هونەر مەحمود، بەرێوەبەری وەبەرھێنانی گەرمیان ئاشکرایکردووە، ” ھەزاریەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران لەسنوری قەزای کفری دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە و ئێستا کارەکە هەموو ڕێکارەکانی تەواو بووە”.

بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، ئێستا کۆمپانیایەک تەندەرەکەی بۆ دەرچووە و هەموو ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکانی تەواوکردووە بۆ پڕۆژەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکرێت بە کارکردن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکردووە ئەو هەزار یەکە نیشتەجێبوونە تەنها بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەیە کە لە سنوری قەزای کفری نیشتەجێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی بۆ باشكردنی دۆخی شێڵتەری ئاژەڵان ڕاوێژ بە ڕێكخراوەكان دەكات

بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی شێڵتەری ئاژەڵان و باشتر ڕێكخستنی، شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ڕێكخراوەكانی دۆستی ئاژەڵان دەكات. لە بانگەوازێكدا…
Total
0
Share