(ڤیدیۆ) پۆرتوگال له‌ یارییه‌کی ئاگریندا له‌ گانای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال له‌ یارییه‌کی ئاگریندا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر گانا تۆمارکرد.

هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال ‌له‌ یاریگای (استاد 974) یاریی ده‌ستپێکی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی گانا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی فێرناندۆ سانتۆس کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پۆرتوگال له‌ خوله‌که‌کانی 65، 78، 80 له‌لایه‌ن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (په‌ناڵتی)، جواو فیلێکس، ڕافائێل لیاو-ه‌وه‌‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی گانا له‌ خوله‌که‌کانی 73، 88 له‌لایه‌ن ئه‌ندرێ ئه‌یۆ و عوسمان بوکاری-یه‌وه‌ تۆمارکران.

هه‌ڵبژارده‌ی گانا توانی له زۆرینه‌ی ساته‌کاندا کێبڕکێی به‌ڕازیلییه‌کانی ئه‌وروپا بکات، به‌ڵام له‌ کۆتاییدا ئه‌زموون و کوالێتی به‌رزی پێکهاته‌ی پۆرتوگال یه‌کلاکه‌ره‌وه‌بوو.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ چووه‌ پله‌ی یه‌که‌‌می گرووپی هه‌شته‌م، له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا ئورۆگوای و کۆریای باشوور به‌ خاڵێکه‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ پله‌کانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان: بافڵ جەلال تاڵەبانی خەمخۆری هاونیشتمانیانە

بابەتی دواتر

سەرجەم تیمەكانی شارەوانیی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ مۆندیال و تورکیا و ئۆکرانیا و وێڵز به‌شداری پاشکۆکان ده‌که‌ن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بارسا و یوڤی گه‌یشتنه‌ قۆناغی 16 و گه‌وره‌کانی دیکه‌ش براوه‌ی گه‌ڕی چواره‌م بوون

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ پێکهاته‌ی یه‌ده‌گ هاوشانی…
Total
0
Share