لە دوای پێنج کاتژمێر کۆبوونەوەی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە دوکان کۆتایی هات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە دەستپێشخەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و لەسەر بانگێشتی خۆی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی حزبەکان لە هاوینە هەواری دوکان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا لە چێوەی دیالۆگی نیشتمانی بە ئامانجی یەکڕیزی و چارەسەری کێشەکان لە عێراق و ھەرێم، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق، کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی ئێستای هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
کۆبوونەوەکە لە دوای بەردەوامبوونی بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر کۆتایی هات.