پەرلەمانی لوبنان بۆ جاری حەوتەم شكستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا

پەرلەمانی لوبنان

پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ بۆ حەوتەمین جار لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەدا سەركەوتوو نەبوو.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆش پەرلەمانی لوبنان نەیتوانی گرێی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بكاتەوە، دوای ئەوەی هیچكام لە كاندیدەكان نەیانتوانی دوو لەسەر سێی دەنگی نوێنەران بچننەوە.

یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە 29ی ئەیلولی رابردوودا بوو، نەبیهـ بڕی سەرۆكی پەرلەمان پێنجشەممەی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاریكرد.

كۆتایی ئەیلولی رابردوو میشێل عۆن، سەرۆك كۆماری لوبنان دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەشكرد، پاش شەش ساڵی ویلایەتەكەی كۆشكی كۆماری جێهێشت.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. سێ كەس بەتۆمەتی دزی دەستگیركران

بابەتی دواتر

ئەمریکا عێراق لە ریزبەندیی خراپترین ئەو وڵاتانەدا دادەنێت کە نابێت گەشتیان بۆ بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share