قەتەر داوای لێبوردن دەكات لەو گەشتیارانەی ناچار كراون ‘پشكنینی ژنانە’یان بۆ بكرێت

فڕۆكەیەكی هێڵی قەتەر لەنێو فرۆكەخانەی دەوحە

قەتەر داوای لێبوردن دەكات بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە فڕۆكەخانەی دەوحە گەشتیارانی ناچار كردووە پشكنینی ژنانەیان بۆ بكرێت، ڕوداوەكەش كاردانەوەی بەدوادا هاتووە.

لە 2ی تشرینی یەكەم لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دەوحە لە قەتەر، هێزە ئەمنییەكان ناچار بوون پكشنینی ژنانە ئەنجام بدەن بۆ ژنانی نێو فڕۆكەخانەكە بەهۆی ئەوەی منداڵێكی تازە لەدایكبوو لەنێو سەلەیەكی خۆڵ فڕێدرابوو.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم حكومەتی قەتەر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “وڵاتی قەتەر جەخت دەكاتەوە كە پێویست بووە ئەو ڕێوشوێنە خێرایە بگرێتە بەر لەگەڵ گەشتیاراندا، بۆ ئەوەی ئەو تاوانە قێزەونە ئاشكرا بكات”.

حكومەتی قەتەر ڕاشیگەیاندووە، “داوای لێبوردن دەكەین كە هەر گەشتیارێكمان هەراسان كردبێت یان جۆرێك مامەڵەی بێمەبەستیان لەگەڵدا كرابێت كە وەك دەستدرێژی بۆسەر ئازادی كەسی لێكدراوەتەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئاسایش و پارێزراوی و ئاسودەیی گەشتیاران ئامانجیانە.

سەبارەت بە تەندروستیی منداڵەكەش حكومەتی قەتەر دەڵێت، منداڵەكە لەنێو كیسەیەكی پلاستیكدا دۆزراوەتەوە كە خراوەتە سەلەیەكی خۆڵەوە لە فڕۆكەخانەكە، ئێستا تەندروستیی زۆرباشە و لە دەوحە لەژێر چاودێریی تەندروستییدایە.

یەكێك لەو وڵاتانەی ڕەخنەی لەو هەنگاوەی قەتەر گرتووە وڵاتی ئوسترالیایە كە لە زاری ماریز باین، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەوە ڕایگەیاندووە، پشكنینی “ناو ڕەحم” بۆ 18 هاوڵاتیی وڵاتەكەی كراوە.

وەزیرە ئوسترالییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بە هەموو تەمەنم شتی لەو جۆرەم نەبیستووە، ئەو كەیسەمان ڕادەستی پۆلیسی فیدڕاڵی ئوسترالیا كردووە”.

ئوسترالیا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ ئەو وڵاتانە هەماهەنگی دەكات كە هاوڵاتییەكانیان لەو فڕۆكەخانەیە پكشنینەكەیان بۆ كراوە بۆ ئەوەی یەكدەنگ بن لەو كەیسەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان: مامەڵەی تاڵیبان لەگەڵ ژناندا هێڵی سوورە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتی متمانەپێكراوی پێگەیشتووە دەربارەی پێشێلكاریی مەترسیدار له‌لایه‌ن بزوتنەوەی تاڵیبان -ـه‌وه‌ لە ئەفغانستان. میشیل باشیلیت،…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتيی كۆمار: ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری كرمان دەكەین

سەرۆكایەتیی كۆمار راگەیەندراوێك لەبارەی تەقینەوەكانی پارێزگای كرمان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵادەكاتەوە و ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات. سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بڵاودەکاتەوە

بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی بڵاودەکاتەوە. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share