جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و جەختیان لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژمەودای ئاگربەست، گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لە سوریا کردەوە.

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕی X بڵاویکردەوە، “پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنساوە پێگەیشت، کە پاڵپشت و پشتیوانی هەوڵەکانمانە بۆ راگرتنی شەڕ، هەروەها گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژمەودای ئاگربەست و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لە سوریا”.

وتیشی، “هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆی رێککەوتنەکانی پێشووی نێوان ئێمە و حکومەتی سوریا کرا، جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە مافی پێکهاتە جیاوازەکانی لە سوریا پارێزراوبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو پارەیەی لە هاوکارییەکانی چەمچەماڵ ماوەتەوە لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریدا خەرجدەکرێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، وەک بەڵێنمان دابوو کە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش بەجێناهێڵین و ئەو پارەیەی لە…
Total
0
Share