لە كەركوك هەڵمەتێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرەكان دەستیپێكرد

پۆلیسی كەركوك بە هەماهەنگیی پۆلیسی هاتوچۆی شارەكە هەڵمەتێكیان بۆ دەست بەسەراگرتنی ئەو تانكەرانەی كە لە گەڕەكانی شاری كەركوكدا ڕادەگیرێن دەستپێكرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە كە دەبێت ئەو تانكەرانەی تایبەتن بە گواستنەوەی سووتەمەنی لە گەراجەكانی دەرەوەی شاردا پارك بكرێن، بەڵام بە پێچەوانەوە بەشێك لە خاوەن تانكەرەكان لەناو گەڕەكەكاندا تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی پارك دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمشەو هێزەكانی پۆلیسی كەركوك بە هەماهەنگیی پۆلیسی هاتوچۆ هەڵمەتەكەیان دەستپێدەكەن.

بابەتی پێشتر

شارەوانی لە بەرژەوەندیی دوكاندار و خاوەن پیشەوەران بڕیاریدا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم: كەلوپەلەكانی تایبەت بە سیستمی غاز بەر لە هاوردەكردنیان پشكنینیان بۆ دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share