بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم: كەلوپەلەكانی تایبەت بە سیستمی غاز بەر لە هاوردەكردنیان پشكنینیان بۆ دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی هاوردەكردنی تانكیی غاز و كەلوپەلەكانی دیكەی سیستمەكە دەدات و جەختیشدەكاتەوە سەرجەمیان لە دەروازە سنوورییەكانەوە ڕەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆیان بۆ وەردەگیرێت و پشكنینیان بۆ دەكرێت ئەو كات ڕێگەیان پێدەدرێت بهێندرێنە هەرێمی كوردستانەوە.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تانكی غاز و سەرجەم كەلوپەلەكانی بەكاردەهێندرێن تایبەت بە سیستمی غاز پێشوەختە پشكنینيان لەلایەن لیژنەی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆوە بۆ دەكرێت و دواتر ڕێگەیان پێدەدرێت بهێندرێتە هەرێمی كوردستانەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كەلوپەلانەی تایبەتن بە سیستمی غاز لە كوالێتیی كۆنترۆڵ دەبێت دەربچێت و ئەگەر گرفتی نەبوو ئەو كات ڕێگە دەدرێت كەلوپەلەكان لە بازاڕدا ساغبكرێنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم روونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی، “ئەو ڕووداوانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی نە شارەزایی بەشێك لەو كەسانەیە كە كار لەو سیستمەكە دەكەن یاخود لە كاتی بەستندا لێچوونی دەبێت، جگەلەوەش ئەو تانكیی غازە قەبارەیان گەورەیە و ڕێگەیان پێنادرێت بە نایاسایی بهێندرێنە هەرێمی كوردستانەوە”.

بابەتی پێشتر

لە كەركوك هەڵمەتێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرەكان دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

رێگا زانستییەكان بۆ دابەزاندنی كێش بەشێوەی سروشتی و خێرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار…
Total
0
Share