ئەنجامدەرانی تەقینەوەكانی بەغداد لەسێدارە دەدرێن

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەنجامدەرانی دوو تەقینەوەی ساڵی ڕابردووی بەغداد دەركرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەنجامدەرانی دوو تەقینەوەكەی ساڵی ڕابردووی گۆڕەپانی “تەیەڕان”ی بەغداد دەركرد.

ڕۆژی پێنجشەممە 21ی كانونی دووەمی ساڵی 2021، دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە گۆڕەپانی “تەیەڕان” لە ناوچەی باب شەرجی لە بەغداد ڕوویاندا و بەهۆیانەوە 32 كەس كوژران و 110 كەسی تر برینداربوون.

هەمان ڕۆژ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگری و دژەتیرۆر و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی و بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و بەرپرسێكی تری هەواڵگری لە كارەكانیان دەركرد و چەندین فەرماندە و بەرپرسی سەربازی و ئەمنی گواستەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی عەلاق: پلانی جدیمان هەیە بۆ بەئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەبارەی خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان رایگەیاند، “پلانی جدیمان هەیە بۆ بەئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان”. عەلی عەلاق، پارێزگاری…
Total
0
Share