كارەبای عێراق: لە سێ ساڵدا 11 هەزار مێگاوات كارەبا زیاد دەكەین

پلانێكی وەزارەتی كارەبا بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بە بڕی 11 هەزار مێگاوات زیاد دەكات.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان پلانێكی ستراتیژی داناوە كە سێ ساڵ دەخایەنێت و لە ئێستاوە دەستپێدەكات، ئامانجیانە نزیكەی 11 هەزار مێگاوات بۆ كارەبای نیشتمانی زیادبكەن.

وتیشی، “پلانەكە بونیادنانی پرۆژەی وزەی خاوێن، لەوانەش وێستگەی كارەبای خۆر و هی دیكەی گەرمی لەخۆدەگرێت، سەرەڕای كارگەی ریسایكلینی خاشاك و سوودوەرگرتن لە وزەی با”.

وتەبێژی وەزارەتەكە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی “سەباح” ئاماژەی بەو وێستگانەش دا كە لەئێستادا لە كەركوك، بەغداد و ئەنبار كاریان لەسەر دەكرێت.

پێشتریش وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، دۆخی كارەبا لە هاوینی ئەمساڵدا باشتر دەبێت لە ساڵی رابردوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێنین پلاسخارت: پێویستە پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت تاوەكو مووچەی مووچەخۆرانی دابەشبكات

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراقەوە دەستیپێكرد و نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دەڵێت، “پێویستە پارە بۆ هەرێمی…
Total
0
Share