(ڤیدیۆ) ئه‌مریکا و وێڵز یاریی تایم به‌ تایم-یان کرد و یه‌کسانبوون

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا و وێڵز یه‌کسانبوونیان تۆمارکرد.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا له‌ یاریگای (استاد بن عه‌لی‌) یاریی ده‌ستپێکی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی ئه‌مریکا له‌ خوله‌کی 36 له‌لایه‌ن تیمۆسی وییا-وه‌‌‌‌‌‌‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌که‌ی وێلز له‌ خوله‌کی 82 به‌ لێدانی سزا له‌لایه‌ن گاریس به‌یله‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا توانی له‌ تایمی یه‌که‌مدا کۆنتڕۆڵی ورده‌کارییه‌ هونه‌رییه‌کان و یاریگا بکات، به‌ڵام له‌ تایمی دووه‌مدا وێڵز باڵاده‌ست بوو و توانی هاوسه‌نگی وه‌ربگرێته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی خاڵێک چووه‌ پله‌ی دووه‌می گرووپی دووه‌م و وێڵز به‌ هه‌مان ئه‌نجامه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی سێیه‌م، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌ش له‌ کۆمه‌ڵه‌که‌دا ده‌که‌ونه‌‌ دوای هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را که‌‌ لووتکه‌ی گرووپه‌که‌ی گرتووه‌.

بابەتی پێشتر

قەتەر پڕۆسەی قەڵغانی مۆندیال کارادەکات

بابەتی دواتر

دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکەی دهۆک راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆدریگێز لە میلان نزیکبووەتەوە

یاریزانی کۆڵۆمبی یانەی ئێڤەرتۆن، جەیمس ڕۆدریگێز لەگەڵ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەسەرهێڵە و سەرچاوەکان نوسیویانە، “نزیکە درێسی…
Total
0
Share