(ڤیدیۆ) ئەتلەتیکۆ بە بردنەوە لە بەلەد وەلید لوتکەی لالیگای گرتەوە

ئەتلەتیکۆ لە بەلەد وەلیدی بردەوە و گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

ئەمشەو، شەممە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە واندا میترۆپۆلیتانۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرانبەر بردنەوەی بەرانبەر ڕیاڵ بەلەد وەلید تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا هەردوو جەمسەری ڕوبەڕوبوونەوەکە سەرنجیان خستەسەر تاکتیکی وردی ڕاهێنەران، لە ڕووی هێرشبەرییەوە هیچکام لە هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا جەنگاوەرانی دیێگۆ سیمیۆنی لە ڕووی هێرشبەریەوە دەستپێشخەرییان کرد و گووشاری توندیان دروستکرد.

لە خولەکی 56 تۆماس لیماری فەرەنسی گۆڵی یەکەم و پێشەنگی ئەتلەتی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 72 مارکۆس یۆرێنتی ئەنجامەکەی بۆ دوو گۆڵی بێوەڵام فراوانکرد و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕۆخی بلانکۆس بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لەکۆی 10 ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2020/2021 پلەی یەکەمی ڕیزبەندی لالیگای لە ڕیاڵ سۆسیداد سەندەوە، لە بەرانبەردا یانەی بەلەد وەلید بە 10 خاڵەوە لە پلەی 19ی ڕیزبەندی جێگیربوو، کە دەکەوێتە ژێر هێڵی دابەزین بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس 2-1 تۆرینۆ

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆ مەدرید 2-0 بەلەد وەلید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share