(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا به‌ بردنه‌وه‌ له‌ سه‌نیگال ده‌ستیپێکرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هۆڵه‌ندا بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد.

هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له‌ یاریگای (الثمامه‌) یاریی ده‌ستپێکی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وندیی یاریزانانی لویس ڤان خال کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ئاشه‌ هه‌واییه‌کان” له‌ خوله‌که‌کانی 84 و 90 له‌لایه‌ن کۆدی خاکپۆ و داڤی کلاسینه‌وه‌‌‌‌‌‌‌ تۆمارکران، به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ڵبژارده‌ی پرته‌قاڵی توانی له‌ تایمی دووه‌مدا کۆنتڕۆڵی ورده‌کارییه‌ هونه‌رییه‌کان و یاریگا بکات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆر هاوتا بووه‌وه‌ و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌ له‌ لووتکه‌ی گرووپی یه‌که‌مدان.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لە هیچ هێز و لایەنێکی قبووڵ نەکردووە و نایکات کە خەڵکەکەی وەک هاوڵاتیی پلەدوو سەیربکرێت

بابەتی دواتر

یونسێف: رەگەزپەرستی و جیاكاری بەرامبەر منداڵان زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە مباپی گیرا

لویس ئینریکی لەدواى یارییەکەى نیوکاسڵ ڕەخنەى لە مباپی گرتووە بەوەى خۆی هۆکاربووە بەوەى ئەو دۆخە بەسەر خۆیدا بهێنێت.…
Total
0
Share