ڕیاڵ دزیکۆی ڕەتکردووەتەوە و لە یەک حاڵەتدا یاریزان دەکڕێت

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرگای گواستنەوەکانی داخستووە، تەنها لە ئەگەری فرۆشتنی ئاسینسیۆ و بۆرخا مایوڕاڵ ناچاردەبن هەوڵ بۆ کڕینی هێرشبەرێک بدەن.

ئەنتوان میانای ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی بە “ڕادیۆ کادینا سێر”ی ڕاگەیاندووە، “ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 دەرگای فرۆشتنی بۆرخا مایوڕاڵ و مارکۆ ئاسینسیۆ بە کراوەیی بەجێدەهێڵێت، ئەگەر ئەو دوو گواستنەوەیە ئەنجام بدرێن، لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بە نرخێکی گونجاو هەوڵ بۆ کڕینی هێرشبەرێکی جێگرەوە بۆ بنزیمە دەدەن.”

هەروەها دەڵێت، “ئیدین دزیکۆ پێشکەشی یانەی شاهانە کراوە، بەڵام پێرێز و هاوکارەکانی کڕینی هێرشبەرە بۆسنی-یەکەیان ڕەتکردووەتەوە، پێیان وایە تەمەنی هەڵکشاوە.”

ڕیاڵ مەدرید لە پێگەکانی هێڵی ناوەند و بەرگری، سەرکەوتوو بوو لە کڕینی ئۆریلین چوامینی و ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر، بەڵام لە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی مباپێ شکستیان هێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت

یانه‌ی ئینته‌ر میلان حه‌وته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ساسولۆ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share