یونسێف: رەگەزپەرستی و جیاكاری بەرامبەر منداڵان زیادیكردووە

راپۆرتێكی نوێی یونسێف كە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵانەوە بڵاوكراوەتەوە، زیادبوونی رەگەزپەرستی بەرامبەر منداڵان لەسەر بنەمای بنەچە، زمان یان ئاینەوە ئاشكرادەكات، بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبیدا.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونسێف) لە دامەزراندنیەوە لە ساڵی 1954 كار لەسەر رووناكیكردنەسەر گرفتەكانی منداڵان لە جیهاندا دەكات لە ساڵڕۆژی جیهانیی منداڵاندا كە بە 20ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێك دیاریكراوە.

دوا راپۆرتی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە كە لە سایتە فەرمییەكەیدا بڵاویكردووەتەوە ئاشكرایدەكات، منداڵانی كۆمەڵگا نەتەوەیی، زمانەوانی و ئاینییە پەراوێزخراوەكانی 22 وڵاتی كەم و مامناوەند داهات كە شیكارییەكی ئەوان گرتوویەتیەوە زۆر لە پاش هاوتەمەكانیانەوەن لە توانای خوێندنەوەدا.

لە ئاستی مامناوەنددا، ئەگەری ئەوە رەچاوكراوە ئەو خوێندكارانەی خاوەن تایبەتمەندین، لە توێژە تەمەنییەكانی 7-14 ساڵ، توانای خوێندنەوەی بنەڕەتییان زیاتر لە دوو هێندەیە بەراورد بەو خوێندكارانەی كەمتر تایبەتمەندن.

یونیسێف دەڵێت، جیاکاری و پەراوێزخستن، بێبەشی و هەژاری نەوە لەدوای نەوە قووڵتر دەکاتەوە و، دەبێتە هۆی خراپتربوونی دەرئەنجام بۆ منداڵان لە بوارەكانی تەندروستی، خۆراک، پەروەردە، زیادبوونی مەترسیی زیندانیکردن، بەرزبوونەوەی رێژەی دووگیانیی هەرزەکاران و کەمبوونەوەی رێژەی كار و داهات لە تەمەنی گەورەییدا.

لە راپۆرتەکەدا تیشک خراوەتەسەر ئەوەی چۆن منداڵان و گەنجان هەست بە بارگرانیی جیاكاری دەکەن لە ژیانی رۆژانەیاندا. لە راپرسییەکی نوێی پێگەی (U-Report) کە زیاتر لە 407 هەزار كەس بەشدارییان كردووە، دەرکەوتووە نزیکەی دوو لەسەر سێیان هەستدەکەن جیاكاری لە ژینگەکەیاندا باو بووە، لەکاتێکدا نزیکەی نیوەیان هەستدەکەن جیاكاری کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژیانیان یان ژیانی کەسێک هەبووە کە بەشێوەیەکی بەرچاو دەیناسن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا به‌ بردنه‌وه‌ له‌ سه‌نیگال ده‌ستیپێکرد

بابەتی دواتر

قەتەر پڕۆسەی قەڵغانی مۆندیال کارادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share