ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی سبەینێیدا پرسی “سەروەری” وڵاتەكەی تاوتوێدەكات.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، دوای هەڵگرتنی دانیشتنی ئەمڕۆ، سبەی ئەنجومەن دانیشتنێكی دیكە ئەنجامدەدات.
بەپێی فەرمانگەكە دانیشتنەكەی سبەی تەنها یەك بڕگە لەخۆدەگرێت ئەویش “پاراستنی سەروەریی عێراق”ە، وەك ئەوەی لە بەرنامەی كاردا دیاریكراوە.
درەنگانی شەوی رابردوو، جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی ئێران بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان بۆردومان کردەوە.
شەوی پێشتریش توركیا هێرشی ئاسمانی بۆسەر چەند ئامانجێك لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.