هەشت ساڵ لەناو زوڵمی داعشدا.. کچە ئێزدییەکی ڕزگارکراو چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە

وەفا عەباس هەشت ساڵ لەناو چەکدارانی داعش و کڕین و فرۆشتندا بووە، ئەو لەگەڵ خوشکەکەیدا لەلایەن داعشەوە ڕفێندراوە و لەناو ئەو ڕێکخراوەدا ژیاوە.

وەفا عەباس، چرکەساتەکانی داگیرکردنی گوندی کۆجۆی ناوچەی شەنگال لەلایەن داعشەوە دەگێڕێتەوە لە ساڵی 2014، دەڵێت، لەگەڵ خێزانەکەمدا دەژیام کاتێک داعش هات و منیان لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە منداڵ و ژن ڕفاند، لەگەڵ وەفا خوشکێکیشی ڕفێندراوە کە نابیستە و ناشتوانێت قسە بکەت.

وەفا دەڵێت، دوای ڕفاندنیان کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە و دەستدرێژی کراوەتە سەریان.

وەفا ئێستا تەمەنی 18 ساڵی تەواوە، ئەو کاتەی ڕفێندراوە تەمەنی 10 ساڵ بووە و باسی کاتی ڕفاندنەکەی دەکات، “بردمیان بۆ باخێک لە شاری موسڵ، دواتر بۆ شاری ڕەقە لە سوریا، لەوێ هەر داعشێک ئەو ژنەی دڵی بیویستایە هەڵیدەبژاردن و دەستدرێژیی دەکردەسەری یان دەیفرۆشت، منیان فرۆشت بە خێزانێک بۆ ماوەی یەک مانگ، دواتر فرۆشرام بە خێزانێکی دیکە و دوای تا کاتێک هاوسەرگیریم لەگەڵ ئەبو ئەحمەد کرد”.

وەفا دەڵێت، “ئەبو ئەحمەد یەکێک بوو لە سەرکردەکانی داعش و لە پەنجاکانی تەمەنیدا بوو، بۆ ماوەی حەوت مانگ هاوسەری ئەوبووم”.

خوشکەکەی وەفا لە هەمان کاتدا ڕفێندراوە لەلایەن داعشەوە، بەڵام لەیەکتری جیاکراونەتەوە و ئەویش بەهەمانشێوە کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە، بەڵام وەفا دەڵێت، لەوکاتەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەی خوشکەکەیەوە نییە.

لە ساڵی 2014 داعش بەشێوەیەکی لەناکاو موسڵ و شەنگال و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی داگیرکرد، لە شەنگال هەزاران کوردی ئێزدی ڕووبەڕووی کوشتن، برینداربوون و ڕفاندن بوونەوە، تائێستاش ژمارەیەکی زۆر ئێزدی بێسەروشوێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: ساڵانە چوار هەزار کارمەندی تەندروستی تەندروستی لە پەیمانگاکانەوە دەردەچن

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی دەستی کار لە بواری تەندروستیدا زۆر زیاترە لەوەی بازاڕەکە پێویستی…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی گەرمیان: لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن

بەرگریی شارستانیی گەرمیان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە، و داوادەکات هاوڵاتییان لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان جێبەجێیان بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share