عێراق و توركیا ڕێككەوتنێكی كۆنی ئاویی نێوانیان كارادەكەنەوە

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئەنقەرە کاراکردووە کە تایبەتە بە گەرەنتیکردنی پشکی ئاو.

مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەمیانەی بەشداریكردنی لە كۆنگرەكی “ئاسایشی ئاو”دا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە وەزارەتەكەیان نامەیەكی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ توركیا کاراکردووە کە پێشتر لە ساڵی 2014 لەنێوان هەردوو وڵات واژووكرابوو، كە تایبەتە بە گەرەنتیکردنی پشکی ئاوی عێراق لەلایەن تورکیاوە”.

باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا لیژنەی هاوبەشی تورکیا و عێراق لەبارەی کێشەی ئاو چەند کۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، “وڵاتانی ئێران و تورکیا دۆخی عێراقیان لە دوای ساڵی 2003-وە قۆستووەتەوە و چەندین پڕۆژەی گەورەی ئاوییان لەسەر ئەو ڕووبارانە دروستکردووە کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان عێراق مافی بەسەریانەوە هەیە”.

پێشیوایە، هۆكاری زیاتر دەركەوتنی كاریگەریی كەمبوونەوەی ئاو ئەوەیە، زیاتر لە 90% ئاوی عێراق سەرچاوەکانیان لەدەرەوەی وڵاتەوە دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. ڕەیان کلدانی،…
Total
0
Share