نوێترین زانیاری لەبارەی گەڕاندنەوەی روفاتی ئەنفالكراوانەوە

لە رێگەی بەغدادەوە كار بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی ئەنفالكراوان و ئەنجامدانی پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ كەسوكاریان دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد، سەردانی دامەزراوەی شەھیدانی کرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی روفاتی ئەنفالکراوان.

لەو بارەیەوە مەلا كەریم ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئێستای راگەیاند، ئامانج لە سەردانەكەیان گفتوگۆكردن بووە لەگەڵ دامەزراوەی شەھیدان لەبارەی بەدواداچوون بۆ کەیسی روفاتی ئەنفالکراوان و هێنانەوەیان بۆ كوردستان.

وتیشی، هەوڵەكانیان بۆ ئەوەن پشكنینی (DNA) بۆ روفاتەکان و كەسوكاریان بكرێت و بە وەرگرتنی سامپڵ کەسوکاری قوربانییەکان بدۆزرێنەوە.

بابەتی پێشتر

ئازاد محەمەد ئەمین: ئەو تانكەرانەی تانكیی سیستمی غازی ماڵان لە گەڕەكەكان پڕدەكەنەوە مەترسیدارن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەت دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن تاوەکو مافی هەموو گەلانی عێراق پارێزراوبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەسرە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە ئاشکرایکرد، تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرهێناوە، کە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share