بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەت دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن تاوەکو مافی هەموو گەلانی عێراق پارێزراوبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “ئەرکی حکومەتە دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن تاوەکو مافی هەموو گەلانی عێراق پارێزراوبێت” و جەختدەكاتەوە لە پێویستیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر.

ئەمڕۆ یەكشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتی و پشتیوانیی لایەنەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە یەکدەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد لە پێناو داهاتووی وڵات و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە و رایگەیاند، هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی، فاکتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانە. ئەرکی حکومەتیشە دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن تاوەکو مافی هەموو گەلانی عێراق پارێزراوبێت.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی گەڕاندنەوەی روفاتی ئەنفالكراوانەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیکوادۆر له‌ یاریی ده‌ستپێکدا یاری به‌ قه‌ته‌ر کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە بەغداد ڕوویدا

تەقینەوەیەك لە ناحیەی قادسیە لە بەغداد ڕوویدا كە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی باڵیۆزخانەی ئوسترالیای لە بەغداد كردووەتە ئامانج. میدیاكانی عێراق…
زیاتر ببینە

شێوازی کڕینی بەنزین گۆڕدرا

لە وێستگەكانی سووتەمەنیدا شۆفێر بە شێوەی ئەلیكترۆنی پارەی بەنزین و گاز دەدات و بڕیارە پڕۆژەكە هەموو پارێزگاكان بگرێتەوە.…
زیاتر ببینە

حەلبووسی و كازمی كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی وڵات و پێویستی دەربازبوون لە قەیرانەكان كردەوە.…
Total
0
Share