ماكرۆن: ده‌چمه‌ هه‌ولێر و پشتیوانیی فه‌ره‌نسا بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كه‌مه‌وه‌

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانى له‌ به‌غداد سازدا و ڕایگه‌یاند، “ده‌چمه‌ هه‌ولێر و پشتیوانیی فه‌ره‌نسا بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كه‌مه‌وه‌”.

له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی به‌غداد-دا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانى له‌ به‌غداد سازدا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ پاش كه‌مێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌چێته‌ ناوچه‌ی كازمییه‌ له‌ به‌غداد و پشتیوانیی شیعه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق ده‌كات.

وتیشی، “ئێواره‌ ده‌چمه‌ هه‌ولێر و سبه‌ینێ سه‌ردانى موسڵ ده‌كه‌م و له‌و سه‌ردانه‌مدا هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا و پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌رده‌كه‌مه‌وه‌ و پشتیوانیی فه‌ره‌نسا بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كه‌مه‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسیی عێراق، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى ده‌كات.

ماكرۆن باسی له‌ بارودۆخی ئه‌فغانستان كرد و وتى، “له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستمانكردووه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌فغانستان به‌جێده‌هێڵن و خێزانى زۆر هه‌ن له‌و وڵاته‌ كه‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێ و ترسدا ده‌ژین و ئێمه‌ پشتیوانییان ده‌كه‌ین و ڕێگه‌یان ده‌ده‌ین خۆیان ده‌ربازبكه‌ن”.

ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا دوو هه‌زار و 200 كه‌سیان به‌شێوه‌یه‌كی دژوار له‌ مه‌ترسی ڕزگاركردووه‌ و له‌ ئه‌فغانستان گواستوویاننه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ پشتیوانیی فه‌ره‌نسا له‌ تاڵیبان، به‌نده‌ به‌وه‌ی تاچه‌ند ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ڕێز له‌ مافى مرۆڤ و ژنان و شكۆی مرۆڤ و ژنان ده‌گرێت و ژیانى هونه‌رمه‌ندان ده‌پارێزێت و داخۆ هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان.

بابەتی پێشتر

دواى ساڵانێك له‌ ناكۆكی.. سه‌رۆكی میسر و میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: هەوڵەکانی کازمی لە لوتکەی بەغداد بەرز دەنرخێنین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
20
Share