لێدوانی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبارەی ئەو هێرشانەی توركیا بۆسەر هێزەكانی سوریای دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامیدا دەدوێت و بارودۆخەكە بە “دژوار” ناودەبات.

برێت مەكگۆرك، رێكخەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی داوایكرد تێكدانی سەقامگیری لە رۆژئاوای كوردستان رابگیرێت.

لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆسەر بنكە و بارەگاكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، لە پەراوێزی كۆنگرەی گفتوگۆی مەنامە، مەكگۆرك بارودۆخی ناوچەكەی بە “دژوار” ناوبرد.

پابەندی ویلایەتە یەكگرتووەمان سووربوونیشی لەسەر پاراستنی ئاسایشی سنوورەكانی سوریا-توركیا دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، واشنتن هیچ زانیارییەكی لانییە دەربارەی ئەو لایەنەی هێرشەكەی ئەمدواییەی ئەستەنبوڵ-ی ئەنجامدا.

شەوی رابردوو هەسەدە، توركیای تۆمەتباركرد بە هێرشكردنەسەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی، لای خۆیەوە ئەنقەرە پاش بۆردومانەكان رایگەیاند “كاتژمێری لێپرسینەوە لێیدا”، ئەمەش بە هەفتەیەك پاش ئەو تەقینەوەی لە ئەستەنبوڵ روویدا و لەلایەن توركیاوە هێزە كوردییەكانی رۆژئاوا بە ئەنجامدانی تۆمەتباركرا.

هاوكات لەگەڵ ئەو هێرشانەی سەر رۆژئاوا، توركیا هێرشی ئاسمانی بۆسەر چەند ئامانجێك لە هەرێمی كوردستانیش ئەنجامدا.

بەپێی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە 89 ئامانج، كە لەنێویاندا حەشارگە و مۆڵگەی چەك و تەقەمەنی هەبووە، لە لێدانە ئاسمانییەكاندا لە هەردوو بەشەكەی كوردستان لەناوبراون.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

سنوورە سەیر و سەمەرەکانی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share