لە مانگی ڕابردوودا 911 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لە سلێمانی لەدایكبوون

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە تەنها لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لە سلێمانی پێنج هەزار و 870 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە و لەو ژمارەیەش هەزار و 134 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە مانگی ڕابردوودا 911 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون كە 475 منداڵیان كوڕبوون و 436 منداڵیان كچ بوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، 571 منداڵیان بە شێوەی سروشتی لە دایكبوون و ئەوانەی دیكەی لە ڕێگای نەشتەرگەرییەوە لە دایكبوون و 654 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون و شەش حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراون كە هەزار و 446 سۆنەریش گیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی ئێران لە کاتێکدا خوێندنی زمانی نەتەوەکەی قەدەغەیە

کوردێکی خەڵکی ئیسلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، متمانەی پێدرا وەک وەزیری پەروەردەی ئێران دەستبەکاربێت، لەکاتێکدا لەو وڵاتە قەدەغەیە بە…
Total
0
Share