شارەوانیی سلێمانی لە بارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بارەی بەربەستکردنی بەشێکی شەقامی سۆران دەڵێت، ”لە رۆژی یەکشەممەوە بەربەست دەکرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین کە رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 28ی نیسانی 2024 بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی تەواوکردنی شەقامی سۆران، بەشێکی شەقامە بەربەست دەکرێت”.

دەشڵێت، ”داوا لە شۆفێرەکان دەکەین کە رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەگەری هەیە دووشەممە دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە فەرمانسالارییەک دەربکات”

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕۆن، ئەگەری هەیە رۆژی…
Total
0
Share