وەک هاوخەمییەک بۆ گیانلەدەستدانی ژمارەیەک خوێندکار لە رووداوی تەقینەوەکەی شەوی پێنجشەممەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی ئەمڕۆ لە خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان ماتەمینی راگەیەندرا.
ئەمڕۆ شەممە لە خوێندنگەی پێشکەوتن لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رێوڕەسمی ماتەمینی بۆ گیانی (دارکۆ بەختیار
)ی خوێندکار کە لە رووداوەکەی شەوی پێنجشەممەی رابردووی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەم خوێندنگەیە بۆ رێزلێنان لە گیانی قوربانیانی ئەو رووداوە دیاریکراوە، بڕیاریشمانداوە ئەمڕۆ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان خولەکێک بۆ رێزلێنان لە گیانی قوربانییەکان بوەستن”.
بڕیارە لە دوای کاتژمێر 9:00 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەر گیانی قوربانیانی رووداوەکە، لە رێورەسمێکدا لە گۆڕستانی کەڵەکن لە شاری سلێمانی بەخاکبسپێردرێن.