گەرمیان.. دوو كەس بە فیشەك برینداربوون

لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دوو كەس لە گوندێكی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە.

موقەدەم عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی ساڵح ئاغا سەر بە ناحیەی قۆرەتووەوە دوو هاوڵاتی لە ڕەگەزی نێر گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندارببوون.

بە وتەی بریندارەکان لەگەڵ هاوڵاتییەکی هەمان گوند بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بەشەڕهاتوون و کەسی بەرامبەر بەچەک تەقەی لێیان کردووە و لەئەنجامدا هەردووکیان برینداربوون، موقەدەم عەلی جەمال وادەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن چارەسەر بۆ بریندارەکان دەکرێت، بەپێی ماددەی 405 بڕگەی 31 و بە بڕیاری دادوەریش فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رێبوار تەها: سەربەرزین کوڕێکی کەرکوکی خاوەنی زۆرترین دەنگە لە عێراقدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە رێبوار تەها کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عێراق…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە مانگی ڕابردوودا یەکەم هۆکاری مردن بوون

تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە، کە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و هۆکارەکانیان ئاشکرادەکات، بەپێی ئامارەکە زۆرترین گیانلەدەستدان لە مانگی تەمووزدا بەهۆی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی…
Total
0
Share