سەرۆكی كۆریای باكوور هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكات

كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور

كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكات بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەكان.

ئەمەش دوای ئەوەی خودی كیم سەرپەرشتی هەڵدانی مووشەكێكی بالیستی نوێ و تۆقێنەری كیشوەربڕ كرد كە ناوی (مووشەكی وەحشی) لێنراوە.

ئاژانسی فەرمی كۆریا بڵاویكردەوە، سەرۆكی وڵاتەكەی سەرەڕای سەرپەرشتیكردنی هەڵدانی مووشەكەكە داوایكرد پەرەی زیاتر بدرێت بە چەكی ستراتیجی و راهێنانی یەكە تەكتیكییە ئەتۆمییەكان.

پیۆنگ یانگ مووشەكێكی بالیستیی كیشوەربڕی هەڵدا كە لە نزیك ئاوەكانی ژاپۆن كەوتەوە، لە دووەم گەورە تاقیكردنەوەی چەكەكە لەم مانگەدا.

كیم جۆن ئون رایگەیاند، ئەگەر دوژمن بەردەوامبێت لە هەڕشەكانی و ئەگەری بەكارهێنانی ئەتۆم، حزب و حكومەت وەڵامی چەكە ئەتۆمییەكان و رووبەڕووبوونەوە راستەوخۆكان دەدەنەوە.

مووشەكی (Hwasong-17) بە گەورەترین مووشەكی بالیستیی كیشوەربڕ دادەنرێت كە تائێستا دروستكرابێت، ئەگەری هەیە توانای گەیاندنی كڵاوەی ئەتۆمی هەبێت بۆ هەر جێگایەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئێران پێشنیارێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی ئەمریکا کردووە

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار لەناوخۆی ئـ.ـێران بڵاویکردووەتەوە، ئـ.ـێران پێشنیارێکی نوێی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: 10 ملیۆن دۆلار دەدەینە ئەو کەسەی زانیاریمان لەسەر مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی و عەلی لاریـ.ـجانی پێبدات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەرکەسێک کە زانیاریی دروست لەبارەی موجتەبا خامنەیی و عەلی…
Total
0
Share