وەزارەتی ئەوقاف: زیاتر لە 10 هاوڵاتیی کورد لە مەککە دەستگیرکراون

وەزارەتی ئەوقاف، رایدەگەیەنێت، “تائێستا زیاتر لە 10 هاوڵاتیی کورد لەشاری مەککە دەستگیرکراون و کار بۆ ئازادکردنیان دەکرێت”.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “زیاتر لە 10 هاوڵاتیی کورد لەشاری مەککە دەستگیرکراون، و بەدواداچوونیان بۆکراوە لەگەڵ پارێزەری کونسوڵخانە بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئازادبکرێن”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 پاسپۆرتی کاتی بۆ گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییانەی لە شاری مەککە پاسپۆرتەکانیان ونکردووە دروستکراوە، و هەموو کارئاسانییەکیان بۆ کراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە”. د. محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم،…
Total
0
Share