ئاگر لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی ئازادیی شاری سلێمانی کەوتەوە، بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی 30 مەتریی شاری سلێمانی لە گەڕەکی ئازادی باڵەخانەیەکی بازرگانی ئاگری گرت، لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.