فەیسبووکیش بەشێکی تەرخانکردووە بۆ تەقینەوەکەی سلێمانی

تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بەشێکی تەرخانکردووە بۆ ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی سلێمانی، کە بەشێکە لە پلاتفۆرمەکەدا تایبەتە بە وەڵامدانەوەی قەیرانەکان.

فەیسبووک ئەو بەشەی لە پلاتفۆرمەکەیدا بەمەبستی بەدەمەوەچوونی قەیرانەکان و قوربانییەکان دروستکردووە، کە زیاتر ئامانج لێی ئاگادارکردنەوەی کەسانی دیکەیە لە تەندروستی و پێداویستییەکانی ئەوانەی لەناو قەیرانەکاندان.

خزمەتگوزارییەکە بەوجۆرەیە کە ئەوانەی لەو ڕووداو و قەیرانانەدان دەتوانن لەڕێگەی “safety chek”ـەوە کەسانی دیکە لە دۆخی خۆیان ئاگاداربکەنەوە و ئاگایان لە دۆخی هاوڕێکانیشیان بێت.

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی غازی سیستمی شوفاژەوە خانوویەکی سێ نهۆمی بەتەواوی ڕووخا، لە رووداوەکەدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت بەغداد هاوشێوەی مانگی دوو مووچەی مانگی سێ بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت حكومەتی عێراق هاوشێوەی مانگی دوو مووچەی مانگی سێ بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت…
Total
0
Share