بافڵ جەلال تاڵەبانی قەرەبووکردنەوەی سەرجەم زیانەکانی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو لە ئەستۆدەگرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری لەئەستۆگرتنی سەرجەم زیانەکانی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی دا، هەروەها هەر بریندارێکیش پێویستی بە چارەسەر لە دەرەوەی وڵات هەبێت ڕێوشوێنی پێویستی بۆ دابیندەکرێت و دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات.

لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریداوە تێچووی دووبارە دروستكردنەوەی خانووە رووخاوەكە و نۆژەنكردنەوەی هەموو خانووە زیانلێكەوتووەكانی تری رووداوە دڵتەزێنەكەی سلێمانی لەئەستۆ بگرێت. هەر بریندارێكی رووداوەكەش پێویستی بە چارەسەر هەبێت لە دەرەوەی وڵات، لەسەر ئەركی خۆی رێوشوێنی پێویستی بۆ دەگیرێتەبەر و تێچووەكەی لە ئەستۆ دەگرێت”.

هەروەها بڕیاریشیداوە، بەڕێوەبردنی پرسە و هەموو رێكارەكانی تری ئەم ماتەمە گشتییە لە ئەستۆ بگرێت و هەموو ئەو هاوڵاتییانەش قەرەبوو بكاتەوە كە ئۆتۆمبێلەكانیان زیانیان پێگەیشتووە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرجەم نوێنەرە تایبەتەكانی خۆی راسپاردووە لەگەڵ كەسوكاری قوربانییان و یەكە ئیدارییەكان هەماهەنگ بن لەپێناو دابینیكردنی پێداویستییەكانیان.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی سلێمانی: هیچ تەرمێك لەژێر خانووە ڕووخاوەكە نەماوە

بابەتی دواتر

فەیسبووکیش بەشێکی تەرخانکردووە بۆ تەقینەوەکەی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share