دادگا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ڕێبوار تاڵەبانی دەركرد

دادگای تاوانەکانی کەرکوک بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرکرد.

لە نووسراوێكی دادگای تاوانەکانی کەرکوک-دا هاتووە، “لەسەر سکاڵای دادوەر محەمەد مەحمود عەبد داواکاری گشتی، دژی تۆمەتباری هەڵاتوو ڕێبوار فایەق تاڵەبانی و بەپێی ماددەی 340ی یاسای سزادانی عێراق، بڕیاردرا بە شەش ساڵ زیندانیکردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵكەكانی بۆ ڕێبوار فایەق عەبدلمەجید تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك”.

بەپێی نووسراوەكەی دادگای تاوانەکانی کەرکوک، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڕێبوار تاڵەبانی دەرکراوە و دادگا دەڵێت، “ناوبراو دەتوانێت خۆی ڕادەستبکات و تانە لە بڕیاری سزادانی بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی حكومەت لەگەڵ سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی داعش كۆبووەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی داعش كۆبووەوە، پرسی دادگاییكردنی “تیرۆریستان” تاووتوێكرا. لە…
Total
0
Share