نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئەمشه‌وی سلێمانییه.
ئەمشەو پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ” بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئەمشه‌وی سلێمانییه، سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌م، هاوخه‌میانم”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ” خوای مه‌زن گیانی قوربانیان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات، ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت، هیوای زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم”.