قوباد تاڵەبانی: سوتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای پارتی لە بەغداد جێگای قبوڵکردن نییە

قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەکەم، لەبارەی سوتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغداد و ئاڵای کوردستان ڕایگەیاند کە سوتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سیبمولی باڵای گەلەكەمانە و هەروەها هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداد جێگای قبوڵکردن نییە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “سوتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سیبمولی باڵای گەلەكەمانە و هەروەها هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداد، بە شێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵکردن نییە و هێرشە بۆسەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەكان لە پایتەختی فیدراڵی عێراق”.

جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت، “بە توندی ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەکەم و داواش لە هێزە عێراقییە هاوپەیمان و دۆستەکانمان دەكەین لە بەغداد  لەسەر ئەم بێڕێزیکردنە بێنە دەنگ كە پێشێلکردنێکی گەورەی یاسا و دەستور و سیمای فرەجۆریی عێراقە”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەم هەنگاوە “زاڵكردنی هێزی چەكە بەسەر مەنتیقی عەقڵ و دیالۆگدا و ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستیی كورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەرمان کە ئەمڕۆ گەلەکەمان لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەیەکڕیزی و تەبایی هەیە”.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: ئەوانەی بارەگاکەی پارتییان سوتاند گروپێکی لە یاسا دەرچوون

بابەتی دواتر

عێراق گەڕاندنەوەی زۆرەملێی هەر پەنابەرێكی ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سۆران پێنج ماڵ سووتان

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆڕتی كارەباوە لە قەزای سۆران چەند ماڵێك سووتان و بەهۆیەوە كەسێك…
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل به‌رواری و چالاكوانانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌‏

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل ‏به‌رواری و كۆمه‌ڵێك چالاكوانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌. ‏ ئان…
Total
0
Share