چوار كەس بەهۆی ڕووداوەكە گیانیان لەدەستدا و نۆ كەسی دیكەش برینداربوون

بەهۆی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی چوار كەس گیانیان لەدەستدا و تاوەكو ئێستا نۆ كەسیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكان.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییەكان تا وەكو ئێستا چوار كەس گیانیان لەدەستدا و نۆ كەسی دیكەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ڕووداوەكە بەهۆی تەقینی تانكی غازی شلەوە بووە و بەپێی دوایین راپۆرتی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و هیچ پەیوەندییەكی بە هێرش و بۆردومانەوە نەبووە.

راشیگەیاند، بەپێی زانیارییە نافەرمییەكان زیاتر لە 20 كەس لە ڕووداوەكە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە. تاوانە رێکخراوەکان…
Total
0
Share