هەڤاڵ ئەبوبەكر: تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە و دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە كە ڕووداوەكە بەهۆی تەقینی تانكی غازی شلەوە بووە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، بەپێی دوایین زانیارییەكان كە لە ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی سلێمانییەوە پێمان دراوە كە تانكی غازی شلەكە كاری تێدا كراوە بەهۆی ڕووداوەكەوە 20 كەس برینداربوون و منداڵێكیش گیانیلەدەستدا.

پارێزگاری سلێمانی جەختیكردەوە ڕووداوەكە پەلامار و هێرش نەبووە، بەڵكو بەهۆی تەقینی تانكی غازی شلی ماڵێكەوە بووە و داواشی لە هاوڵاتییان كرد هاوكاریی تیمەكان بكەن بۆ دەرهێنانی قوربانییەكان و لێكۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەكان لە ڕووداوەكە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی تەقینەوەیەك ڕوویدا.. چوار كەس گیانیان لەدەستدا و نۆ كەسی دیكەش برینداربوون 

بابەتی دواتر

چوار كەس بەهۆی ڕووداوەكە گیانیان لەدەستدا و نۆ كەسی دیكەش برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

سەرۆكی یەكێتی پەیامێكی تایبەت بە شەهیدبوونی كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایش لەمیانەی رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش رادەگەیەنێت. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی…
Total
0
Share