روونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارە لە كەسوكاری خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندندا دەدرێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارە لە كەسوكاری خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندن بە مەبەستی پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی خوێندنگە دەدات، جەختیشدەكاتەوە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێك نییە پارە لە كەسوكاری خوێندكاران كۆبكرێتەوە، بەڵام بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكان لە چەند خوێندنگەیەك كاری لەسەركراوە و دەبێت لەلایەن كەسوكاری چەند خوێندكارێكەوە ئەو كارە ئەنجامبدرێت.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كۆكردنەوەی پارە لە كەسوكاری خوێندكاران بە ناوی دابینكردنی پێویستییەكانی خوێندنگەوە یاسایی نییە و هیچ بڕیار و رێنماییەكیش نییە سەبارەت بە كۆكردنەوەی پارە لە كەسوكاری خوێندكاران بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندنگە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە بەشێك لە خوێندنگەكاندا ئەو هەنگاوە نراوە پێویستیی خوێندنگەكان دابینكراوە، بەڵام پێویستە لەلایەن كەسوكاری چەند خوێندكارێكەوە پارەكە كۆبكرێتەوە و پێداویستییەكانی خوێندنگەكە دابینبكرێت.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

مووچە یەكدەخرێتەوە<br>یاسایەكی نوێ ئامادەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی..رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار بەم کەسانە دەدات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ هەر پرۆژەیەک پێنج هەزار…
Total
0
Share