پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

سەرۆكی یەكێتی پەیامێكی تایبەت بە شەهیدبوونی كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایش لەمیانەی رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش رادەگەیەنێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند، شەهیدبوونی كاك محەمەد رەشید ژاڵەیی، كارمەندی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەكاتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعـش و پاراستنی خاكی كوردستاندا، لە قووڵایی دڵمانەوە نیگەرانیكردین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، “بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەی، هاوڕێیان و هێزەكانی ئۆپراسیۆن دەكەم و لەخوای گەورە داواكارم شیفای بریندارەكان بدات”.

سەرۆكی یەكێتی دڵنیایی بەهەموولایەك دەدات و وتی، “ئاسایش و سەقامگیریی كوردستان هێڵی سوورە و تاوەكو خاوەنی ئەو هێزە قارەمان و تێكۆشەرانە بین، ژیانی خەڵكەكەمان لە ئارامی و ئاسایشدا دەبێت. بەڵێن بە خانەوادە سەربەرزەكەی شەهید محەمەد و هاوڕێیانی دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە و هیچ بوارێك بۆ تیرۆریسـتان ناهێڵینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گشتاندنی دارایی تایبەت بە یەکخستنی رێکارە داراییەکانی نێوان هەرێم و عێراق بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم گشتاندنی دارایی تایبەت بە یەکخستنی رێکارە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقی بڵاوکردەوە. وەزارەتی…
Total
0
Share