16 ملیۆن دۆلار بۆ سیستەمی ئاگرکوژێنەرەوەی فڕۆکەخانەی بەغداد خەرجکراوە، بێئەوەی کاربکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا 16 ملیۆن دۆلار بۆ سیستەمی ئاگرکوژێنەرەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد خەرجکراوە، بەڵام سیستەمەکە کارناکات.

عامر عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “پێش 10 ساڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی فەرەنسی واژۆ کرد بە مەبەستی دانانی سیستەمی ئاگرکوژێنەرەوە لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە بەهای 16 ملیۆن دۆلار، بەڵام لەو دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوەیەی لە فڕۆکەخانەکەدا تۆمارکران، سیستەمەکە کاری نەکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کاتی ئاگر کەوتنەوە لە فڕۆکەخانەکە دوکەڵێکی زۆر کۆبووەتەوە، ئەمە مانای ئەوەیە کە سیستەمی هەواگۆڕکێ کارینەکردووە، جگە لەوەی کە مەوادی سووتێنەر لە بیناکەدا بوونیان هەبووە، لەگەڵ ئەو ستافە زۆرەی لە ناو فڕۆکەخانەکەدا هەن بەهۆی ئەوەی راهێنانیان پێنەکراوە بۆ رووداوێکی نەخوازراوی لەو شێوەیە نەیانزانیوە چۆن مامەڵە لەگەڵ رووداوەکە بکەن”.

ئاشکراشی کرد، “ئیدارەی فڕۆکەخانەکە بەرپرسیارن لەو چەند رووداوی ئاگرکەوتنەوانەی روویانداوە، پێویستە رێوشوێنی یاساییان لە دژ بگیرێتە بەر

بابەتی پێشتر

مەلا بەختیار پەیامێك دەداتە پارتی

بابەتی دواتر

كاروان گەزنەیی بۆ ڕێبەر ئەحمەد: ئەو ئەزموونە هەر پیرۆز بە خۆتان بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە، عێراق پشووی فەرمیی راگەیاند. لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 21ـی ئازاری…
Total
0
Share