كاروان گەزنەیی بۆ ڕێبەر ئەحمەد: ئەو ئەزموونە هەر پیرۆز بە خۆتان بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەزموونی هەولێر و دهۆك ڕاپێچكردنی خەڵكبێت بۆ زیندان و كپكردنی دەنگی ئازا و ئازاد و بەرزكردنەوەی باڵەخانەی بەرپرسان و فەقیرتركردنی هەژاران بێت ئەوا ئەو ئەزموونە پیرۆز بەخۆتان بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە “كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە دهۆك رایگەیاند، دەتوانین ئەزموونی هەولێر و دهۆك بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بگوازینەوە.

لە بەرامبەردا كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، “ئەگەر ئەزموونی هەولێر و دهۆك، ڕاپێچكردنی خەڵكی بێت بۆ زیندان و كپكردنی دەنگی ئازا و ئازادبێت و بەرزكردنەوەی باڵەخانەی بەرپرسان و فەقیرتركردنی هەژاران بێت ئەوا ئەو ئەزموونە هەر پیرۆز بە خۆتان بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “ئەگەر ئەزموونەكە بۆ زیادكردنی ڕێژەی بێكاری و دانەمەزراندن، دابەشكاری و داگیركاری زەوی، لافاو و نەبوونی ژێرخانی ئابوری و ناشەفافی دۆسیەی نەوت و دیار نەمانی سەدان ملیار دیناری نەوت و داهاتی ناوخۆ و غەدركردن لە پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ و بێمنەتی سەرشاشە و ژوورە داخراوەكانی بەغداد بێت، ئەوا ئەو ئەزموونە هەر پیرۆز بە خۆتان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەستیانپێکردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە…
Total
0
Share