مەلا بەختیار پەیامێك دەداتە پارتی

مەلا بەختیار رایدەگەیەنێت، پارتی كە باسی زۆرینە دەكات لاریمان نییە، بەڵام كە هاتە سەر بەرژەوەندیی ستراتیژی و چارەسەركردنی كێشەكانی كوردایەتی زۆرینە ناخوات.

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە “كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە دهۆك رایگەیاند، پارتی كە دێتە سەر باسی و باسلەوەدەكات كە زۆرینەی هێناوە لاریمان نییە، بەڵام كە هاتە سەر بەرژەوەندیی ستراتیژی و چارەسەركردنی كێشەكانی كوردایەتی زۆرینە ناخوات.

وتیشی، “دەبێت ئەو ڕاستییە بزانین كە لە هەرێمی كوردستان سیاسەت دەكەین و ئەگەر ئێستا یەكێتی و پارتی سازش بۆ یەكتر بكەن زۆرباشترە لەوەی كە كێشەیەكی قووڵ لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێمان سەرهەڵدەدات ئەوا هەموومان زۆر زەرەرمەند دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غازی بە دوو هێندەی نرخەكەی فرۆشتووە.. قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری بەهۆی گرانفرۆشی داخست. لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە…
Total
0
Share